شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر: ٢ کوژراو و ٢ بریندار
لە دیاربەکر لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو گروپ ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
شەڕەکە دوێنێ ئێوارە لە گەڕەکەی تالایتەپە لە سەر ڕێگای دیجلەکەنت لە دوکانێکی قەسابخانە رووی دا.
بە پێی ئیدعاکان، لە سەرەتا بە هۆکارێکی نادیار لە نێوان لایەنەکان شەڕەقسە دەستیپێکرد و دواتر شەڕەکە گەورە بوو و گۆڕا بە شەڕی چەکداری.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی ڕەوانەی ناوچەکە کران.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٤ کەس بریندار بوون و لە لایەن تیمەکانی تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
بەڵام دوو کەس بریندارەکان لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.
تەرمی قوربانییەکان گواسترایەوە لای پزیشکی دادی دیاربەکر.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ پێشوازی لە یەکەم گەشتی فەرمی ناوخۆیی لە دوای ١١ ساڵدا کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد بانگێشتی هاوکاری بەپەلە بۆ وڵاتی سوودان کرد کە تووشی شەڕی ناوخۆیی بووە.
شەریکەی ئاسمانی تورک کە لە نیسانی ٢٠٢٣ گەشتەکانی بۆ سلێمانی ڕاگرتبوو دووبارە دەستی بە گەشتەئاسمانییەکانی کرد.